لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر
گۆشه‌ى فه‌توا
پرسیار بنێره
دوایین پرسیار
پرسیارى هه‌ڵبژارده
خشته‌ى بواره‌كان
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
سڵاوى خواى گه‌ورتان لێ بێت به‌رِێزان من پرسیارێكم هه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامم بده‌نه‌وه خواى گه‌وره خێرتان بۆ بنوسێ : من ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه خۆمم به‌ستوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منداڵم نه‌بێت جارێ به‌ڵام جار جار خوێنم هه‌یه ئایا ئه‌و خوێنه‌ى هه‌مه ئه‌توانم نوێژ بكه‌م یان رِۆژوو بگرم؟ من چى بكه‌م باشه؟خواى گه‌وره جه‌زاتان بداته‌وه .
وه‌ڵام
ئه‌م حاڵه‌ته‌ى تۆ دوو شێوازى هه‌یه : یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر خوێنیكى ئاسایى بێت له كاتى پاكیدا ـ پێش پاكى بێت یان پاشى ـ ئه‌وا به خوێنى حه‌یز ناژمێردرێت ، به‌ڵكو ئه‌وه به خوێنى نه‌زیف و نه‌خۆشى داده‌نرێت ، له شه‌رعدا پێی ده‌ووترێت ( الاستحاضة ) ، حوكمه‌كانى هه‌روه‌كو حوكمى پاكێتى یه ، واته : نوێژ و رِۆژووت له سه‌ره و ده‌بێت ئه‌نجامیان بده‌ى . دووه‌م : ئه‌گه‌ر له كاتى عاده و سورِى مانگانه‌دا بێت ، واته : له پێش و پاشى عاده‌كه‌ته‌وه بێت ، ئه‌وا دوو حاله‌ته : أ // له پاش حه‌یز بێت : 1 / ئه‌گه‌ر له پاش بینینى نیشانه‌ى پاكێتى بێت ( واته : ئه‌و شله سپى یه‌ى كه دواى كۆتایى حه‌یز دێت ) ، ئه‌وا ـ به هه‌مان شێوه‌ى پێشوو ـ به خوێنى حه‌یز ناژمێردرێ ، له به‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه ( أم عطية) ـ رضي الله عنها- ده‌یگێرِێته‌وه و ده‌فه‌رمووێت : " كنا لا نعد الكدرة و الصفرة بعد الطهر شيئاً " ( رواه البخاري ) واته : ئێمه لێڵاو و زه‌رداومان به هیچ دانه‌ده‌نا ئه‌گه‌ر له پاش سورِى مانگانه بهاتبایه . 2 / ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بوو به خوێنى حه‌یزه‌وه ، واته : نیشانه‌ى پاكێتى نه‌بینى ( واته : ئه‌و شله سپى یه‌ى كه دواى حه‌یز دێت ) ، ئه‌وا ئه‌مه‌ش به خوێنى حه‌یز دانانرێت ، به‌ڵكو به گوێره‌ى عاده‌كه‌ت ، و به ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه‌ى كه رِۆژانى پێشتر ده‌كه‌وتیته عاده‌وه داده‌نیشیت ، و پاشان با خوێنیشت هه‌بێت نوێژ‌و رِۆژووى خۆت ده‌كه‌یت . ب // له پێش حه‌یز بێت : ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه پێش عاده و سورى مانگانه‌ت بوو ئه‌وا : زانایان ئه‌و خوێنه‌یان كه له پێش سورِى مانگانه (حه‌یز) دێت كردووه به دوو به‌شه‌وه ، ئه‌وه‌ش به‌م پێیه‌ى خواره‌وه : 1 / ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه‌ى كه پێش سورِى مانگانه دێت په‌یوه‌ست نه‌بێت به خوێنى سورِى مانگانه‌وه ( به واتایه‌كى تر : ئه‌و خوێنه‌ى كه پێش سورِى مانگانه‌دا دێت به‌رده‌وام نه بێت ، و ببرِێت به شێوه‌یه‌ك نێوانى هه‌بێت له گه‌ڵ خوینى سورِى مانگانه‌دا ) ، یان ئازارێكى وه‌كو ئازارى خوێنى سورِى مانگانه هه‌بێت ( مه‌به‌ستیان ئه‌و ئازاره‌یه كه ئافره‌تان هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن له ده‌وروو به‌رى مناڵدانیان ) ، ئه‌م دوو شێوه‌یه به حه‌یز داده‌نه‌ن ، و ئه‌وه پێویست ده‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ى به‌سه‌ردا دێت كه : نابێت نوێژ ئه‌نجام بدات و رِۆژوو بگرێت و بۆ مێرده‌كه‌شى حه‌ڵاڵ نیه له گه‌ڵید جووت بێت . 2 / ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێنه‌ى كه پێش سورِى مانگانه دێت په‌یوه‌ست بێت به خوێنى سورِى مانگانه‌وه ( به واتایه‌كى تر : ئه‌و خوێنه‌ى كه پێش سورِى مانگانه‌دا دێت به‌رده‌وام بێت ، و نه ببرِێت به شێوه‌یه‌ك نێوانى نه‌بێت له گه‌ڵ خوینى سورِى مانگانه‌دا ) ، یان ئازارێكى وه‌كو ئازارى خوێنى سورِى مانگانه نه‌بێت ( مه‌به‌ستیان ئه‌و ئازاره‌یه كه ئافره‌تان هه‌ستى پێ ده‌كه‌ن له ده‌وروو به‌رى مناڵدانیان ) ، ئه‌وا زانیان ئه‌م دوو شێوه‌یه به حه‌یز نازانن ، و ئه‌وه پێویست ده‌كه‌ن له سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ى به‌سه‌ردا دێت كه : كه نوێژه‌كانى ئه‌نجام بدات و رِۆژووه‌كه‌ى بگرێت و بۆ مێرده‌كه‌شى حه‌ڵاڵ ده‌بێت له گه‌ڵید جووت بێت ، هه‌روه‌كو كاتى پاكێتى . ئه‌وه‌ش له به‌ر فه‌رمووده‌ى ( أم عطية) ـ رضي الله عنها ـ كه فه‌رموویه‌تى :" كنا لا نعد الكدرة و الصفرة بعد الطهر شيئاً " ( رواه البخاري ) .
واته : ئێمه لێڵاو و زه‌رداومان به هیچ دانه‌ده‌نا ئه‌گه‌ر له پاش سورِى مانگانه بهاتبایه . ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت : كه ئه‌گه‌ر لێڵاو و زه‌رداو پێش پاكێتى بهاتبایه به حه‌یزیان ده‌زانى ، واته ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست ببایه به خوێنى حه‌یزه‌وه و به‌دوایدا پاكێتى بهاتایه ئه‌وا به حه‌یزیان ده‌زانى ، به‌ڵام كه‌په‌یوه‌ست نه‌بایه به خوێنى حه‌یز ، واته له نێوان ئه‌وان و حه‌یزدا ئه‌و شله سپیه‌یان ببینایه كه نیشانه‌ى پاكێتى یه ئه‌و كاته ئه‌و لێڵاو و سوراوه‌یان به حه‌یز نه‌ده‌زانى . جا خوشكى به‌رِێزم : تۆش حاڵى خۆت به پێی ئه‌م پێوه‌ره بپێوه ، بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و حاله‌ته‌ى تۆ حه‌یزه یان نه ، و چیت له سه‌ره له نوێژ و رِۆژوو هه‌موو ئه‌حكامه‌كانى تر ... خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه 14 ى رمضان 1428
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
فه‌رموو بۆ به‌هه‌شتى ته‌وبه‌كاران
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
گۆشه‌ى پزیشكى
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com