وه‌ڵام
نه‌خێر ئاو له‌ده‌م و لووت كردن له كاتى به رِۆژوو بوندا رِۆژوو
به‌تال ناكاته‌وه و هیچ زیانێكى بۆى نیه ، به‌ڵام نابێت غه‌رغه‌ره و
موباله‌غه پێ بكرێت به هه‌ڵمژینى ئاوه‌كه بۆ سه‌ره‌وه‌ى لووت و
مڵاشوو ، یان بۆ ناو قورِگ ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلى الله علیه
وسلم ) ئاوى رِاداوه به ناو ده‌م و لووتى دا كاتێك كه به رِۆژوو
ده‌بوو ، به‌ڵام زیاده‌رِه‌وى ( موباله‌غه‌ى ) له‌م دوو كاره‌دا
قه‌ده‌غه ( مه‌نع ) كردووه له‌سه‌ر رِۆژووان و فه‌رموویه‌تى :
"
.
.. وَبَالِغْ في الإستِنْشَاقِ إلا أَنْ تَكُونَ صَائِمَاً
"
( أخرجه الترمذي : (3 / 146) ، وأبو داود : (2 / 308) ، وأحمد : (4 /
32) ، وابن أبي شيبة : (3 / 101) ، وابن ماجه رقم : ( 407) ، والنسائي
رقم : ( 87 ) عن لقيط بن صبرة ، وسنده صحيح )
. واته : زیاده‌رِه‌وى و (
موباله‌غه ) بكه له ئاو وه‌رِادانه ناو لووت دا جگه له‌و كاته‌ى
كه به رِۆژوو ده‌بی .
بۆ زانینى زیاتر سه‌باره‌ت به ئه‌حكامه‌كانى رِۆژووان ، و چۆنێتى
رِۆژووى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم ) له رِمه‌زاندا ، ئه‌م
كتێبه بخوێنه‌وه ( چۆنێتى رِۆژووى پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم )
له رِمه‌زاندا ) .
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه
وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه