وه‌ڵام
ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر ئه‌گه‌ر له خۆیان و منداڵه‌كانیان بترسن
به
رِۆژوو نابن و هه‌موو رِۆژێك خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن ، به‌ڵگه‌ی
ئه‌وه‌یش له
كتێبی خوای په‌روه‌ردگار دا
:
[ وَ عَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ ]، ،
رِووی
هه‌ڵێنجاندى به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئایه‌ته تایبه‌ته به
پیاو و ئافره‌تی پیر و نه‌خۆشێك كه هیوای چاك بوونه‌وه‌ی لێ نه‌كرێ و
شیرده‌ر و سك
پرِ ئه‌گه‌ر له خۆیان و منداڵه‌كانیان بترسن ، هه‌ر وه‌كو باسه‌كه
ئاشكرا ده‌كرێت له رِیوایه‌ته‌كانی (ابن عباس) و (ابن عمر)ه‌وه .
ابن عباس (رضي الله
عنه) فه‌رموویه‌تی
: ((...
وَثَبَتَ لِلشَّيْخِ الْكَبِيْرِ وَالْعَجُوزِ الْكَبِيْرَةِ إِذَا
كَانَا لا يُطِيْقَانِ الصَّوْمَ،
وَالحُبْلَى والمُرْضِِعُ
إِذَا خَافَتَا أَفْطَرَتَا وَأَطْعَمَتَا كُلَّ يَوْمٍ مسْكِيْنَا
)).
أخرجهُ ابن الجارود رقم: (381) ، والبيهقي: (4/230)، وأبو داود رقم
: (2318)
، وسندهُ صحيحٌ
.
واته : كه ئایه‌ته‌كه تایبه‌ت كرا
پیاوى پیر و ئافره‌تى پیر ده‌گرێته‌وه كه نه‌توانن به رِۆژوو بن ،
له‌گه‌ڵ ئافره‌تى سك پرِ و شیرده‌ر ئه‌گه‌ر له خۆیان یان له
منداڵكانیان بترسن كه زه‌ره‌رمه‌ند بن ، ئه‌وا به رِۆژوو نابن له
برى هه‌ر رِۆژێكدا نانى كه‌م ده‌سێك ده‌ده‌ن .
وه ئه‌وه‌شى لێوه جێگیر بووه كه فه‌رموویه‌تى :
((إذا خافت الـحامل على نفسها، والـمرضع على ولدها فـي رمضان، قال:
يفطران ويطعمان مكان كل يومٍ مسكيناً، ولا يقضيانِ صوماً)) صحيح عزاهُ
الشيخ الألبانـي في "الإروا‌ء" (19 / 4) إلى الطبري (2758) وقال إسنادهُ
صحيح على شرط مسلم . نقلاً عن "الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز" ص
: (199) .
واته: ئه‌گه‌ر ئافره‌تی سك پرِ (حامل) ترسی له‌سه‌ر خۆی
هه‌بوو، وه ئافره‌تی شیرده‌ر ترسی له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی هه‌بوو له
رِه‌مه‌زاندا
ئه‌وا به رِۆژوو نابن و له جیاتی هه‌موو رِۆژێك خواردنی هه‌ژارێك
ده‌ده‌ن، و
رِۆژوو قه‌زا ناكه‌نه‌وه .
وه ئه‌وه جێگیر بوو كه پیاو و
ئافره‌تی پیر ئه‌گه‌ر توانای رِۆژوویان نه‌بێ و ئافره‌تی سك پرِ و شیر
ده‌ریش
ئه‌گه‌ر له خۆیان و منداڵه‌كانیان ترسان به رِۆژوو نابن و بۆ هه‌موو
رِۆژێك
خواردنی هه‌ژارێك ده‌ده‌ن .
(ابن عباس) (رضي الله عنه) ئه‌م حوكمه‌ی داوه بۆ
ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر ، باشه له كوێوه ئه‌م حوكمه‌ی داونه‌تێ؟
گومان له‌وه
دا نىیه كه له سوننه‌ته‌وه، به تایبه‌ت خۆی به ته‌نها ئه‌مه‌ی
نه‌فه‌رمووه،
به‌ڵكو (عبدالله بن عمر) (رضي الله عنه) هاو ده‌نگه له گه‌ڵی دا كه
ده‌گێرِێته‌وه ئه‌م ئایه‌ته (مه‌نسوخه ) .
له (مالك) ه‌وه ده‌گێرِنه‌وه
ئه‌ویش له (نافع)ه‌وه كه (ابن عمر) (رضي الله عنه) پرسیاری لێ كرا
ده‌رباره‌ی
ئافره‌تی سك پرِ ئه‌گه‌ر له منداڵه‌كه‌ی ترسا، فه‌رمووی
: "
تُفْطِرُ وَتُطْعِمُ مَكَانَ كُلَّ
يَوْمٍ مسْكِيْنَاً مُدَّاً مِنْ حنْطَة " أخرجهُ البيهقي في "سننه":
(4/230) من
طريق الإمام الشافعي، وسندهُ صحيحٌ
.
واته: رِۆژوو ناگرێت و به‌رامبه‌ر به هه‌ر رِۆژێك خواردنی
هه‌ژارێك ده‌دات به گوێل(مُدّ)یك له گه‌نم . وه له (ابن
عمر)ه‌وه(رضي الله
عنه) ده‌یگێرِینه‌وه كه فه‌رموویه‌تی
:
(الحَامِلُ وَالمُرْضِعُ تُفْطِرُ وَلا تَقْضي) أخرجهُ الدارقطني: (1 /
207) وصَحَّحَهُ .
واته: ئافره‌تی سك پرِ و شیرده‌ر رِۆژوو ناگرێت و قه‌زاشی
ناكاته‌وه
.
وه له رێگه‌یه‌كی تره‌وه
:
(أنَّ امْرَأتَهُ سَأَلَتْهُ وَهْيَ حُبْلَى، فَقَالَ: أَفْطِري
وَأَطْعِمي عَنْ كَلِّ يَومٍ مسْكِيْنَاً وَلا تَقْضي) (إسناد)ه‌كه‌شی
(جید)ه، وه له رێگه‌ی
سێیه‌مه‌وه هه‌ر له‌وه‌وه(رضي الله عنه
): (
أنَّ بِنْتَاً
لَهُ كَانَتْ
تَحْتَ رَجُلٍ مِنْ قُرَيْش، وَكَانَتْ حَامِلاً، فَأَصَابَهَا عَطَشٌ
في رَمَضَان، فَأَمَرَهَا أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ
مسْكِيْنَاً
...).
له ( ابن عباس ) ه‌وه(رضي الله عنه) ده‌گێرِنه‌وه كه یه‌كێك
ـ له‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه منداڵی لێی هه‌بوو (
أم ولد)
ـ به سك پرِی یان شیرده‌ری
بینی و فه‌رمووی
: (
أَنْتِ مِن الَّذينَ لا
يُطِيْقُونَ ، عَلَيْكِ الجَزَاءُ ، وَلَيْسَ عَلَيْكِ القَّضَاءُ)
أخرجهُ
الدارقطني: 1 / 207
-
واته: تۆ له‌وانه‌ی كه توانای رِۆژوویان نىیه، فیدیه‌دانت
له سه‌ره نه‌ك قه‌زا كردنه‌وه.
سه‌رچاوه‌ى ئه‌م فه‌توایه كتێبى : (
چۆنێتى رِۆژووى پێغه‌مبه‌رى خوا له رِه‌مه‌زاندا / له نووسینى : (
سلیم الـهلالي و علي الحلبي ) ه .
جا براى به‌رِێزمان با خێزانه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر له توانایدا نیه رِۆژوو
بگرێت به هۆى حه‌مله‌وه ئه‌وا ده‌توانى به رِۆژوو نه‌بیت ، و له
برِى هه‌ر رِۆژێكدا نانى كه‌م ده‌سێك ( هه‌ژارێك ) بدات ، كه بریتى
یه له نیو (
صاع
) كه هه‌ر (
صاع
) ێكیش بریتى یه له
چوار گوێل به ده‌ستى كه‌سێكى مام ناوه‌ند ، نیوه‌كه‌شى دوو گوێل
ده‌كات ، كه نزیكه‌ى یه‌ك كێلۆ و رِوبعێك له برنج بێت یان له ئارد ،
به هیچ جۆرێكیش نابێت به پاره بدرێت ، خواى په‌روه‌ردگاریش زاناتره
.
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ
لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه
وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه