وه‌ڵام
له‌و شتانه‌ى كه
رِۆژووى ئافره‌ت به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئافره‌ت بكه‌وێته
عاده‌ى مانگانه‌وه ( واته : بێ نوێژى ) ، یان خوێنى زه‌یسانیه‌وه (
واته : خوێنى دواى مندال بوون ) ، له دواى ده‌ركه‌وتنى فه‌جر یان
گزنگى رِاستگۆوه (
الفجر الصادق
) تاكو خۆر
ئاوا بوون ـ واته : به رِۆشتنه خواره‌وه‌ى بازنه‌ى خۆرى ئێواران ـ .
له‌م كاره‌شدا حیساب بۆ ده‌ركه‌وتنى فه‌جر ، و خۆرئاوا بوون ده‌كرێت ،
جا ئه‌گه‌ر بانگى نوێژى مه‌غریبى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه تۆ تێیدا ده‌ژیت
هاوكاته له‌گه‌ڵ چونه خواره‌وه‌ى خۆر ، ئه‌وا ئه‌گه‌ر كه‌وتنه
حه‌یزه‌كه‌ت له پێنج ده‌قیقه‌ش كه‌متر بێت ئه‌وا ئه‌و رِۆژه‌ت له
سه‌ر ناكه‌وێت ، و ده‌بێت قه‌زاى ئه‌و رِۆژه بكه‌یته‌وه ، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر بانگى نوێژى مه‌غریبى ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كه تۆ تێیدا ده‌ژیت
هاوكات نه‌بێت له گه‌ڵ چونه خواره‌وه‌ى خۆر ـ هه‌روه‌كو له زۆر له
ناوچه‌كانى گه‌رمیانى ئێمه‌دا نزیكه‌ى ( 10 ) ده‌قیقه دواى خۆرئاوا
بوون له مزگه‌وته‌كانه‌وه بانگ ده‌درێت ، ئه‌وا له‌م باره‌دا ( 5 )
ده‌قیقه‌كه‌ى تۆ كه پێش بانگه دواى خۆر ئاوا بوونه ، و رِۆژووه‌كه‌ت
ته‌واوه و هیچ قه‌زایه‌كت له سه‌ر نیه ، خواى په‌روه‌ردگاریش
زاناتره .
تێبینى : بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه بانگى لاى ئێوه
له‌گه‌ڵ چونه
خواره‌وه‌ى خۆردایه یان پاش چونه خواره‌وه‌ى خۆر نابێت متمانه
بكرێته سه‌ر ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ى كه كاته‌كانى نوێژى تێدا دیارى كراوه
، به‌ڵكو ئه‌بێت متمانه بكرێته سه‌ر بینینى چاو .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ
الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا (عدنان بارام) ه وه
وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه