وه‌ڵام
بسم الله الرحمن الرحيم
براى به‌رِێزمان : پێش ئه‌وه‌ى بچمه سه‌ر باسى وه‌ڵامه‌كه‌ت
رِوونكردنه‌وه‌یه‌كت پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى رِوونكارى زۆرێك له‌و
باسانه بێت كه موسڵمانان هه‌یانه سه‌باره‌ت به رِۆژوو گرتنى مانگى
رِه‌مه‌زانى پیرۆز له كاتى نه‌خۆشیدا :
خواى په‌روه‌ردگار به میهره‌بانێتى خۆى رِۆژوو شكاندنى بۆ نه‌خۆش به
رِه‌وا داناوه ، هه‌روه‌كو فه‌رموویه‌تى :
[
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ
وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ
الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ
فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ
وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ]
[البقرة : 185]
.
واته : مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆز ئه‌و
مانگه‌یه كه قورئانى پیرۆزى تێدا دابه‌زێنراوه ، بۆ ئه‌وه‌ى ببێت
به هۆى هیدایه‌ت و رِوونكارى ، و رِه‌وایى و نارِه‌وایش له یه‌ك جیا
بكاته‌وه بۆ موسڵمانان ، جا هه‌ریه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش بوو یان
رِێبوار و له سه‌فه‌ردا بوو ، بۆی رِه‌وایه به رِۆژوو نه‌بیت ،
به‌ڵام پاش ئه‌و نه‌خۆشی و رِێبواریه پێویسته به ژماره‌ى ئه‌و
رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌ى بكاته‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار له‌م
فه‌رمانه‌یدا ئه‌یه‌وێت كارتان له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه و نایه‌وێ
له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه .
شوێنى به‌ڵگه‌ش له‌م ئایه‌ته‌دا [
وَمَن كَانَ مَرِيضًا ... وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ
] ،
، واتا كه‌شی ئه‌وه‌یه
: ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشن ده‌توانن به‌رِۆژوو نه‌بن و پاشان
به‌ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه .
به‌ڵام با بزانین نه‌خۆشى چه‌ند جۆره له كاتى رِۆژوودا ؟ به
پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم : نه‌خۆش دوو جۆره ئه‌وه‌ش به‌م
پێیه‌ى خواره‌وه :
جۆرى یه‌كه‌م : نه‌خۆشیه‌ك كه چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى بكرێت (
مرض يرجى برؤه
) :
ئه‌م جۆره‌یان ئایه‌تى پێشوو ده‌یگرێته‌وه كه خواى په‌روه‌ردگار
تێیدا فه‌رموویه‌تى :
[ ...
وَمَن كَانَ مَرِيضًا ... فَعِدَّةٌ مِّنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ
اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ َ
]
[البقرة : 185]
.
واته : جا هه‌ریه‌كێك له ئێوه نه‌خۆش
بوو ـ واته : نه‌خۆشیه‌ك چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى بكرێت ـ ئه‌و
جۆره نه‌خۆشه بۆیان رِه‌وایه به رِۆژوو نه‌بیت ، به‌ڵام پاش ئه‌و
نه‌خۆشیه پێویسته به ژماره‌ى ئه‌و رِۆژانه قه‌زاى رِۆژووه‌كه‌ى
بكاته‌وه ، خواى په‌روه‌ردگار له‌م فه‌رمانه‌یدا ئه‌یه‌وێت كارتان
له‌سه‌ر ئاسان بكاته‌وه و نایه‌وێ له‌سه‌رتانى قورس بكاته‌وه .
جۆرى دووه‌م : نه‌خۆشیه‌ك چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى نه‌كرێت ( مرض
لا يرجى برؤه
) :
به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان كه چاوه‌رِوانى چاك بوونه‌وه‌ى خاوه‌نه‌كه‌ى
ناكرێت ، ئه‌وا ته‌نها ئه‌وه‌ى له سه‌ره كه له برِى هه‌ر رِۆژێكدا
خواردنى هه‌ژارێك بدات ، ئه‌مه‌ش به پێوان و به‌راورد كردنى ( قیاس )
نه‌خۆش له‌گه‌ڵ پیاو و ژنى پیردا ، هه‌روه‌كو ( ابن عباس ) ـ رِه‌زاى
خوا له خۆى و باوكى بێت ـ فه‌رموویه‌تى :
"
الشَّيْخُ الكَبيرُ وَالمَرْأةُ الكَبيرةُ لا يَسْتَطيعانِ أنْ
يَصُومَا ، فَيُطْعِمَا مَكَانَ كُلَّ يَوْمٍ مَسْكِيْنَاً
"
( أخرجه البخاري رقم : (4505) . وانظر ( شرح السنة ) : ( 6 / 316 ) ، و
(فتح الباري) : (8 / 180) ، و (نيل الأوطار) : ( 4 / 315 ) ، و (إرواء
الغليل) : (4 / 22 ـ 25) . وقد نقل في (الإجماع) رقم : ( 129 ) :
الإجماع على ذلك )
.
واته : پیاو و ئافره‌تى به‌ته‌مه‌ن كه
تواناى رِۆژوو گرتنیان نیه با به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر رِۆژێك له
رِۆژووه‌كه‌یان نانى هه‌ژارێك بده‌ن .
كه‌فاره‌ته‌كه‌شى به دوو شێوه ده‌بێت :
1 / گوێلێك یان دوو گۆێل گه‌نم یان خواردنێكى هاوشێوه وه‌ك برنج
ده‌دات به هه‌ژاران :
هه‌روه‌كو له فه‌رمووده‌ى پێشوودا هاتووه له رِیوایه‌تى ئیمامى (
الدارقطني
) ( 2 / 207 ) ـ
كه فه‌رمووده‌كه به ( صحيح ) داده‌نێ ـ له رِێگه‌ى ( منصور) له (
مجاهد ) له ( ابن عباس ) ه‌وه و ده‌گێرێته‌وه كه : كاتێك ئه‌م
ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه :
[
وَعَلَى الَّذِينَ يُطِيقُونَهُ فِدْيَةٌ طَعَامُ مِسْكِينٍ
]
فه‌رمووى :
"
هُوَ الشَّيْخُ الذي لا يَسْتَطيعُ الصِّيامَ فَيُفْطِر ، وَيُطْعِمْ
عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مَسْكِينَاً ، نِصْفُ صَاعٍ مِنْ حَنْطَة
" ( برِوانه په‌راوێزى
پێشوو ) .
واته : مه‌به‌ستى ئایه‌ته‌كه ئه‌و پیاوه به ته‌مه‌نانه
ده‌گرێته‌وه كه تواناى رِۆژوو گرتنیان نیه ، ئه‌و كه‌سانه
به‌رِۆژوو نابن و به‌رامبه‌ر به هه‌ر رِۆژێك له رِۆژووه‌كه‌ى خواردنى
هه‌ژارێك ده‌دات ، ئه‌ویش بریتى یه له نیو ( صاع ) له گه‌نم ، هه‌ر
( صاع ) ێك بریتى یه له چوار گوێل گه‌نم ، كه‌واته ، نیوه‌ى ( صاع )
ێك دوو گوێل گه‌نمه .
وه له ( أبو هریره ) وه رضي الله عنه ده‌گێرِنه‌وه
فه‌رموویه‌تى : ((
مَنْ أدْرَكَهُ الكِبَرُ فَلَمْ يَسْتَطِعْ أنْ يَصُومَ رَمَضَان ،
فَعَلَيْهِ لِكُلِّ يَوْمٍ مُدٌّ مِنْ قَمْح
))
( أخرجه الدارقني : (2 / 208) وفي سنده عبدالله بن صالح ، وهو ضعيف ،
لكن له شواهد )
.
واته : هه‌ر كه‌سێ گه‌شته ته‌مه‌نى
پیرى و نه‌یتوانى به رِۆژوو بێت له رِه‌مه‌زاندا له سه‌رى پێویسته
به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر رِۆژێك كه به‌رِۆژوو نابێت گوێلێك گه‌نم ببه‌خشێت
.
2 / یان درووست كردنى چێشت و تێركردنى هه‌ژاران به ژماره‌ى ئه‌و
رِۆژانه‌ى كه نه‌یگرتوون :
هه‌روه‌ك له ( أنس ) ى كورِى ( مالك ) ه‌وه رضي الله عنه :
((
أَنَّهُ ضَعُفَ عَن الصَّومِ عَامَاً ، فَصَنَعَ جَفْنَةَ ثَريدٍ
وَدَعَا ثَلاثينَ مَسْكِينَاً ، فَأَشْبَعَهُم
))
( أخرجه الدارقني : ( 2 / 207 ) وسنده صحيح )
واته : ( أنس ) رضي الله عنه ساڵێك له ساڵه‌كانى ته‌مه‌نى نه‌ى
ده‌توانى به رِۆژوو بێت به‌هۆى پیریه‌وه ، له‌و كاته‌دا قازانێكى زۆر
گه‌وره‌ى تریتى دروست كردوو سی هه‌ژارى بۆ ئه‌و خواردنه میواندارێتى
كرد و هه‌موویانى تێر كرد .
جا برام له وه‌ڵامه پرسیاره‌كه‌تدا ده‌ڵێم : وا ده‌رده‌كه‌وێت كه
نه‌خۆشى باوكى به‌رِێزت ـ داواكارم له خواى میهره‌بان و به به‌زه‌یى
نه‌خۆشیه‌كه‌ى بكات به‌كه‌فاره‌ت و پاككارى له تاوانه‌كانى ـ به پێى
ئه‌و رِوونكردن و باسه‌ى كه تۆ ده‌یكه‌یت نه‌خۆشیه‌كه چاوه‌رِوانى
چاك بوونه‌وه‌ى لێ ناكرێت ، بۆیه پێویسته هه‌موو مانگێكى رِه‌مه‌زان
به ژماره‌ى مانگه‌كه نانى هه‌ژاى له به‌رامبه‌ردا بدرێت ، به
یه‌كێك له‌و دوو شێوه‌یه‌ى پێشوو كه باسمان لێوه كردن ، خواى
په‌روه‌ردگاریش زاناتره .
تێبینى
: نابێت له برى ئه‌و خواردنه پاره بدرێت به هه‌ژاران ،
به‌ڵكو پاره دانه‌كه قه‌رزارێتى رِۆژووه‌كه له سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ى
ناخات ، بۆ زانینى بۆچوونى رِاست و هه‌ڵبژارده برِوانه نووسراومان :
( فه‌تواى گه‌وره زانایانى ئه‌هلى سوننه و جه‌ماعه :
ابن باز والألباني وابن العثيمين والوادعي وفوزان واللجنة الدائمة
للإفتاء
، سه‌باره‌ت به
نادرووستێتى سه‌رفتره‌دان به پاره ) كه باس له‌وه ده‌كات نابێت
خواردندانه‌كه به پاره بخه‌مڵێنرێت و پاره‌كه‌ى بدرێت به هه‌ژاران
. ئه‌م نووسراوه‌ش له هه‌ردوو سایتى : رِێگاى رِاست :
www.r-rast.com
و به‌هه‌شت دا
www.ba8.org
: ، بڵاو
كراوه‌ته‌وه .
به‌ڵام سه‌باره‌ت به دایكت ئه‌وا خزمه‌تگوزارێتى بۆ مێرده‌كه‌ى نابێت
به عوزر و بیانوویه‌ك بتوانى به‌هۆیه‌وه به رِۆژوو نه‌بێت ، ئیللا
له بارودۆخێكى دیارى كراودا ، ده‌بێت كه ئه‌و بار و دۆخه هاته
پێشه‌وه پرسیارى سه‌باره‌ت بكرێت ، خواى به‌رز و بڵند و پایه به‌رز
زاناتره .
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
له لایه‌ن مامۆستا
(عدنان بارام) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه