وَلِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۚ وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ الْمُبْطِلُونَ
[٢٧] وە بێگومان دەسەڵاتی ئاسمانەكان و زەوی ـ لە دروستكاری و موڵكدارێتی و پەرستندا ـ هی خوای پەروەردگارە بە تەنها . وە ئەو ڕۆژەی كە دواڕۆژ دێت كە مردووەكانی تێدا زیندوو دەكرێنەوە لە گۆڕەكانیان و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، لەو ڕۆژەدا ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای پەروەردگار و بەو پەیامەی كە دایبەزاندووە بۆ سەر پەیامبەرەكەی لە بەڵگە و نیشانەی ڕاست وڕوون زیانبار و خەسارۆمەند دەبن .
سورة الجَاثيَة ٢٧
تەفسیری هەموو سورەتەکان