|
|
|
به‌ناوى خواى به‌خشنده و میهره‌بان
|
|
زانست بڵاوكراوه‌یه‌كى مانگانه‌ى رِۆشنبیرى ئایینى بێ لایه‌نه
ده‌سته‌یه‌ك له ده‌رچووان و فێرخوازانى زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌رى
ده‌كه‌ن
ئه‌مه‌ى خواره‌وه هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانى ژماره یه‌كى بڵاوكراوه‌ى
زانسته
* گرنگى پێدانى سه‌روه‌رمان به زانست وه‌كو به‌رجه‌سته‌كردنى
رِاستیه‌كانى قورئان
* گرنگى تاكى لاو
* ساتى دابرِانى خۆشه‌ویست
* سودى ده‌ستنویژ له رِوانگه‌ى زانسته‌وه
* پاداشتى چاكه‌كاران
* گرنگى كرنووش بردن له زانستى نوێ دا
* فێرخوازى به ئامانج
* رِێگه‌م بده زینا بكه‌م
* بۆ هه‌موو مرواریه خۆپارێزه‌كان
* كۆرپه‌له‌زانی( له ژێر رِوناكی قورئان وسوننه‌ت )
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ژماره(1) ى زانست كليكى وێنه‌كه بكه‌ن
|
|
ژماره سفرى بڵاوكراوه‌ى زانست |
|

پێرِستى بابه‌ته‌كانى ژماره ( سفر )
|
|
|
ناوى بابه‌ت
|
ناوى ئاماده‌كار |
|
1 |
زانست هۆكارێك بۆ به‌خته‌وه‌رى
دونیا و دوارِۆژى ئوممه‌تان
|
سه‌رنووسه‌ر |
|
2 |
كاریگه‌رى ووشه‌ى (الله) له‌سه‌ر
ده‌روونى مرۆڤـــــــ |
كاروان حمه باقى
|
|
3 |
زانكۆ ... چه‌ند رِۆژێكه ... چۆن
به‌رِێی كه‌ین ؟!
|
عدنان بارام
|
|
4 |
ئه‌وان كۆمه‌ڵه لاوێك بوون
|
بیلال جلال
|
|
5 |
گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ فێرخوازانى
زانكۆ |
إدریس محمود
|
|
6 |
سه‌رزه‌مینى ته‌وبه ، و سوده‌كانى
ئه‌م چیرۆكه |
هاوار عبدالله
|
|
7 |
گرنگی بانگه‌شه‌كردن بۆ ده‌ستگرتن
به قورئانی پیرۆز |
دارا جبار
|
|
8 |
بۆچى ده‌ژیت و چاوه‌رِێی بگه‌ى به‌كام
جێگا ؟ |
نیان |
|
9 |
ئیعجازى فه‌رمووده‌یه‌ك
|
هێمن |
|
10 |
له ژیانى هاوه‌ڵانه‌وه : فریشته‌كان
به‌باڵه‌كانیان دایده‌پۆشن
|
پشتیوان محمد |
|
11 |
ئاسانكارى و لێبورده‌یى له
ئیسلامدا |
فلاح حسن
|
|
12 |
خوشكه‌كه‌م باڵاپۆشینت پارێزه‌رته
له دونیا و دوارِۆژدا |
حیدر |
|
13 |
Oh, jews "What made you do
that?!" |
رزگار محمد |
|
|
|
|
 |
|
هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له‌وه‌و پیش ، و له
بیابانى سه‌ختى نیمچه دورگه‌ى عه‌ره‌بى ، و بۆ كه‌سێكى نه‌خوێنده‌وار
، و له گه‌لێكى زۆرینه نه‌خوێنده‌وار ، نورى هیدایه‌تى خواوه‌ندى به
مرۆڤایه‌تى خه‌ڵاتكرا : خه‌ڵاته‌كه‌ش باشترین هۆكارى هیدایه‌ت و
خۆشبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رى ، و په‌یرِه‌وى ژیان بوو ، به هۆى سروشه‌وه
له ئه‌شكه‌وتى ( حِراء ) دا ، یه‌كه‌م بنه‌واى ئه‌و خه‌ڵاته
دامه‌زرێنرا به :[
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ]
( العلق : 1 ) ، واته: بخوێنه به
ناوى ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه دروستكارى دروستكراوه‌كانه ، ئه‌م
ئایه‌ته یه‌كه‌مین بنه‌واى ئه‌و په‌یرِه‌وه گه‌وره‌یه‌ى ژیان بۆ ،
ئه‌وه‌ش ئاماژه‌بوو بۆ گرنگى زانست كه خوێندنه‌وه هۆكارى
به‌ده‌ستهێنانیه‌تى ...
درێژه....
|
|
 |
|
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد
: یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه پێویسته
مرۆڤ تێدا بوه‌ستێت و بیرى لێبكاته‌وه نیشانه و به‌ڵگه و موعجیزاتى
خواى په‌روه‌ردگاره ، كه له خودى مرۆڤ و زه‌وى و ئاسمانه‌كان و شتى
تر به‌دى ده‌كرێن ، ته‌نانه‌ت ناوى زاتى ( الله ) یش بێ موعجزه نیه
ئه‌وه‌تا زاناى هۆله‌ندى ( ڤان دیر هۆڤین ) سه‌لماندوویه‌تى كه
خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌تایبه‌تى پیتى ( الهاء ) له ووشه‌ى ( الله )
چاره‌سه‌ركارى گرانترین نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانه و ئارامى ده‌به‌خشى
به مێشك . هه‌روه‌ها رِوونى كرده‌وه كه ووشه‌ى ( الله ) به پێنج
پیته‌كه‌یه‌وه كاریگه‌ریه‌كى سه‌رسوورِهێنه‌رى هه‌یه ، و زۆریش
گه‌وره‌تره له تواناى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به‌چه‌ند پله‌یه‌ك
درێژه....
|
|
 |
|
رِێگاى به‌ره‌و خوا چوون و بۆ خوا سوڵحان
هه‌روه‌كو رِێگاكانى دونیایه ، خاڵى تاریك و هه‌ڵدێرى ترسناك و
گێژه‌ڵۆكه‌ى دژوار وكوێره رِێی سه‌ختى تێدایه ، هه‌روه‌كو له‌م لاو
له‌و لاشیاندا باخچه‌ى جوان و رِازاوه ده‌بینیت ، ئه‌وه‌ش له‌م
رِاستیه بێ ئاگا بێت و و دید و به‌ر چاورِۆشنى و جوان رِێنمووى
نه‌كه‌ن ئه‌وا وێڵ ده‌بێت ، یان ماندوو ده‌بێت و ناگات به ئامانج ...
جا براى فێرخوازم : ئه‌وه بزانه كه شاره‌زا بوون به كۆسپه‌كانى
سه‌ر رِێگا زۆر گرنگه بۆ رِێبوارانى بۆ گه‌شتن به ئامانج .
پێشه‌وا ( ابن القیم ) ـ به رِه‌حمه‌ت بێت ـ
فه‌رموویه‌تى :
(( ولا
يتم المقصود إلا بالهداية إلى الطريق ، والهدايا فيها ، وأوقات السير
من غيره ، وزاد المسير، وآفات الطريق )) .
ده‌بینین رِزگار بوون و سه‌ركه‌وتن به سه‌ر
كۆسپه‌كانى سه‌ر رِێگاى به به‌شێك له رِێنموكارى له ناو خودى
رِێگاكه‌دا زانیوه ، جا به‌ئاگا به و له گه‌ڵما به بۆ ئه‌وه‌ى له
گه‌ڵ یه‌كدا به ترسناكترین كۆسپه‌كانى سه‌ر رِێگا ئاشكرا بین ... جا
به پشتیوانى خواى په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم : درێژه....
|
|
 |
|
سوپاسى بێ كۆتا بۆ خواوه‌ندى بێ هاوتا ، درود و
سڵاواتى زۆر بۆ پێغه‌مبه‌رى دادپه‌روه‌ر ، وه له‌سه‌ر ئه‌هل و به‌یت و
شوێنكه‌وتوانى دین په‌روه‌ر . خودایه خۆ ئێمه ته‌نهاو ته‌نها تۆمان
هه‌یه ده‌سا خوایه له‌م تاریكستانه‌ى ژیانه‌دا نورى خۆتمان
پێببه‌خشه … وه پاشان :
برا و خوشكى لاوى به‌ئه‌مه‌ك و به‌توانام زۆر جوان
رِوون و ئاشكرایه لامان ، كه خواى گه‌وره هه‌رشتێك كه زۆر گرنگ و
هه‌ستیار و گه‌وره و گران بێت یان بووبێت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له
قورئانى پیرۆزدا ، وه یان پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا
صلى الله عليه وسلم
له فه‌رمووده شیرینه‌كانى دا ئاماژه‌ى بۆ كردووه ، وه هه‌ر
ده‌غه‌ڵى و خراپه و گه‌نده‌ڵى و ناشیاوییه‌ك هه‌بێت یان هه‌بووبێت
زه‌نگى وریاكه‌ره‌وه‌ى له‌سه‌ر داناوه و ئاگادارى كردووینه‌ته‌وه لێى
. درێژه....
|
|
 |
|
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له فێرخوازانى زانكۆ تێبفكرێت ،
سه‌یرى چۆنیه‌تى سه‌عیكردن و چۆنیه‌تى به‌سه‌ربردنى كاته‌كانیان بكات ،
ئه‌وا بۆى ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رِاستى زۆرینه‌ى فێرخوازانى زانكۆ (
بێئامانجن ) ، ئامانجێكى رِوونیان نیه كه سوودى دونیا و دوارِۆژیانى
تێدا بێت .
فێرخوازى به‌رِێز : ئه‌م ژیانه هه‌روا بێهوده و
ساده نیه وه‌كو زۆرێك له خه‌ڵكى بۆێ ده‌رِوانن ، ژیانى دونیا هۆ و
پێناوێكه بۆ ژیانێكى نه‌برِاوه ، ژیانێك كه تێیدا مرۆڤه‌كان دابه‌ش
ده‌بن ، به‌شێك بۆ به‌هه‌شت و به‌شێكیش بۆ دۆزه‌خ :
[ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ] ( الشورى :7 ) .
بۆیه براى به‌رِێزم : تا له ژیاندا ماوى بیرێك
له خۆت بكه‌ره‌وه و ئه‌و په‌رده‌یه لابه كه ئاره‌زوو په‌رستان
به‌سه‌ر دڵتدا هێناویانه ، وه كاره‌كانت رِێكبخه و ئامانجت دیارى
بكه ، ئامانجێك كه سوودى دوارِۆژى خۆت كۆمه‌ڵگاكه‌تى تێدابێت ، نه‌ك
ئامانجێك كه له ژیانى دونیادا بتسوتێنێ و له قیامه‌تیش به هه‌مان
شێوه . درێژه....
|
|
 |
|
(
أبو سعيد الخدري
)
رضي الله عنه بۆمان
ده‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم
فه‌رموویه‌تى : " پیاوێك له ئوممه‌تانى پێش ئێوه هه‌بوو (99) كه‌س
ئه‌كوژێت ، و ( به‌مه‌به‌ستى ته‌وبه‌كردن ) ده‌رباره‌ى زاناترین كه‌سى
سه‌رزه‌وى پرسیار ئه‌كات ؟ له‌وه‌ڵامدا ناونیشانى خواپه‌رست ( راهب )
ێكى بۆ هه‌ڵده‌ده‌ن ، ئه‌ویش دێت بۆ لاى و پێى ئه‌ڵێت : من (99) كه‌سم
كوشتوه ، ئایه ئه‌توانم ته‌وبه بكه‌م ؟ لێم وه‌رئه‌گیرێ ؟ ئه‌ویش
ئه‌ڵێ : نه‌خێر . هه‌ربۆیه رِاهبه‌كه‌ش ئه‌كوژێ و ژماره‌ى
كوژراوه‌كانى ئه‌كاته(100) كه‌س . پاشان پرسیار ئه‌كاته‌وه
سه‌باره‌ت به زاناترین كه‌سى سه‌رزه‌وى ، ئه‌مجاره‌یان ناونیشانى
پیاوێكى زاناى بۆ هه‌ڵئه‌ده‌ن ، بۆیه لێى ئه‌پرسێت : ئه‌وه(100)كه‌سم
كوشتوه ئایه ئه‌توانم ته‌وبه بكه‌م ؟ لێم وه‌رئه‌گیرێ ؟ درێژه....
|
|
 |
|
خوای گه‌وره پیغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
صلى الله عليه وسلم
رِه‌وانه‌كردووه به كوتا په‌یامی خۆی ، وكۆتا بانگه‌وازه‌كه‌ی ،
وكتێبیكی پیرۆزی بۆ دابه‌زاندووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌لكی ئاگاداربكاته‌وه
، ورِێنموویی و رِێنیشانده‌ریان بێت بۆ سه‌ر رِاسته شه‌قامی ئیسلام ،
وخوای په‌روه‌ردگاریش فه‌رمانی به خه‌ڵكی كردووه كه ده‌ستی پێوه
بگرن وله‌به‌ری بكه‌ن وبیپاریزن وبایه‌خی پێ بده‌ن وده‌ست به‌رداری
نه‌بن ، وكه‌م ته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر نه‌كه‌ن ، خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموویت :
[ فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ
عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ]
درێژه....
|
|
 |
|
خوشك و برایانم له‌وه‌یه ئه‌م پرسیاره‌تان
پێسه‌یر بێت !! وه بڵێن ئه‌م پرسیاره بۆ ؟!! به‌ڵام تۆ پرسیارێ
له‌خۆت بكه‌ى ، ئایا بۆچى ده‌ژیت ؟ ئه‌و جا وه‌ڵامى خۆت بده‌ره‌وه
بزان نه‌فست چیت پێده‌ڵێت ئه‌وسا له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى خۆت دا
به‌راوردى بكه بزان كامیان هه‌ڵده‌بژێرى له‌وه‌یه له‌نه‌فست پرسیار
بكه‌ى پێت بڵێت : ژیان : ئه‌بێ بخۆیت و بخه‌ویت وكام جله جوانه
له‌به‌ركه‌ى و ئیتر گرنگ نیه چۆن بێت گرنگ نیه تورِه بونى
په‌روه‌ردگارتى پێوه بێ یان نه ، یان گرنگ ئه‌وه‌یه مۆبایلێك
به‌ده‌سته‌وه بگرى گرنگ نیه قسه له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه
ئاره‌زۆكانت به‌جێ بێنى !!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌سێكى ژیر دابنیشێت
و به‌ئه‌قڵ و ژیریه‌وه پرسیارێ له‌خۆت بكه‌ى بۆچى ده‌ژیت ؟! له‌گه‌ڵ
بیرى خۆتدا كه‌وتیته گفتوگۆ ئه‌وكات ده‌تگه‌یه‌نێته كۆتا و تاك رِێگا
،
درێژه....
|
|
 |
|
به‌پێ ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌زانكۆى (
صنعا‌ء
) ئه‌نجام دراوه ئیعجازى
فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر
صلى الله عليه وسلم ده‌رده‌كه‌وێت
كه‌ده‌فه‌رموێت :
"
كل ابن آدم يأكله التراب إلا عجب الذنب منه خلق ومنه
يركب "
( رواه
مسلم ) . واته : هه‌موو به‌شێكى مرۆڤ زه‌وى دیخوات و ده‌یرِزێنیت
ته‌نها به‌شه ئێسكێك نه‌بێت كه هه‌رگیز زه‌وى ناتوانى بیفه‌وتێنێت ،
له‌م ئیسكه‌وه دروست بووه و هه‌ر له‌میشه‌وه زیندوو دكرێته‌وه .
ئه‌و دكتۆره‌ى كه توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه
به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ندین سه‌رچاوه‌ى زانستى توێژینه‌وه‌كه‌ى
ئه‌نجامداوه كه له‌سه‌ر (
عجب الذنب
) ، (
coccyx ) به‌واته زانستیه‌كه‌ى ، كه
ئه‌ویش دواهه‌مین برِبرِه‌ى پشته له‌مرۆڤدا
درێژه....
|
|
 |
|
له‌ژیانى هاوه‌ڵانه‌وه ... فێربه ئارام گرتن
له‌موسیبه‌تدا ، خۆراگرى له‌بانگه‌وازدا ، به‌رخودان له‌سه‌نگه‌ردا ،
تیكۆشان له‌جه‌نگدا ، خۆشه‌ویستى له‌په‌رستشدا ، جوانى له‌رِه‌وشتدا
... هاوه‌ڵان كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى دره‌وشاوه‌ى ئاسمانى خواناسى بوون
... هاوه‌ڵان وێنه‌ى تێكۆشان و به‌رخودان و رِه‌وشت و ئاكارى جوان بوون
... ژیانى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا
صلى الله عليه وسلم له‌زۆر كتێب و
نامیلكه‌دا باس كراون كه له ساڵى چه‌ندو له كوێ له‌دایك بوون وكه‌ى
وله‌كوێ وه‌فاتیان كردووه كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووى بایه‌خى مێژوویى
خۆیان هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه من لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ى پێ
بكه‌م تێرِامانه له‌ژیانى ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه كه‌چه‌نده‌ها وێنه‌ى
سه‌ر سورِهێنه‌ر هه‌یه له‌ژیانیاندا ، كه به‌درێژاى مێژوو مرۆڤه‌كان
وێنه‌ى وه‌ها جوانیان نه‌دیوه ...
درێژه....
|
|
 |
|
گومانی تێدا نیه كه خوای گه‌وره ئه‌وه‌ى برِیار
داوه و نووسیویه‌تى كه ئاینى ئیسلام هه‌رده‌م زیندوو بێت تا رِۆژى
دوایى ، هه‌روه‌ك چۆن پێویستى كردووه له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تى كه شوێنى
بكه‌ون وملكه‌چى ئه‌حكامه‌كانى بن ، خواى گه‌وره له‌وباره‌یه‌وه
ده‌فه‌رموێت :
[
إِنَّ الدِّينَ عِندَ اللّهِ الإِسْلاَمُ ]
(
سورة آل عمران : 19 )
، واته :
ته‌نها ئیسلامه ئایینى وه‌رگیراو له لاى خواى په‌روه‌ردگار .
وه ده‌فه‌رموێت :
[
وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ
وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ
]
( سورة آل عمران : 85 )
، واته :
ئه‌و كه‌سه‌ى كه ئایینێك جگه له ئایینى ئیسلام بكات به به‌رنامه‌ى
ژیانى ئه‌وه لێی وه‌رناگیرێت و له دوارِۆژیشدا له خه‌سارۆمه‌ندان
ده‌بێت . درێژه....
|
|
 |
|
[
يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُل لِّأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاء
الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ
أَدْنَى أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا
رَّحِيمًا
] (
الأحزاب : 59 )
ئاشناى هه‌مووانه كه فه‌رمایشه‌كانى خواى
په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى
صلى الله عليه وسلم له هه‌موو
بواره‌كانى ژیان له سوود و قازانجى تاك و كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تیه ،
مه‌به‌ستیشمان لێره‌دا ئه‌و باڵاپۆشینه‌یه كه خواى په‌روه‌ردگار و
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم
له خوشكان و دایكانى ئێمه‌یان داوه‌كردووه ، جا بابزانین ـ زانستى
سه‌رده‌م ـ چۆن رِاستى ئه‌م ووته‌یه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنت ، ئه‌وه‌ش بۆ
ئه‌وه‌ى خوشكانمان زیاتر پابه‌ند بن پێوه ، زیاتر سۆز و میهره‌بانى
خواوه‌ندیان بۆ ئاشكرا بێت ، و شوكرانه بژێرى ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌ن .
درێژه....
|
|
 |
|
When Khaibar was conquered, Allah's Apostle
was presented with a poisoned and roasted
sheep. Allah's Apostle
said, "Collect for me all the Jews present in
this area."When they were gathered Allah's Apostle
said to them, "I am going to ask you about
something; will you tell me the truth?"The Jews replied,
"Yes, O Abal-Qasim!"Allah's Apostle
said to them, "Who is your father?"The Jews
said, "Our father is so-and-so."Allah's Apostle
said, "You have told a lie. For your father
is so-and-so,"The Jews said, "No doubt, you have said the
truth and done the correct thing."Allah's Apostle
again said to them, "If I ask you about
something; will you tell me the truth?.
درێژه‌ى بابه‌ت به هه‌ردوو زمانى كوردى
و ئینگلیزى
|