لاپه‌رِه‌ى سه‌ره‌تا
قورئانى پیرۆز
زانستى فه‌رمووده
بیروباوه‌رِ
كتێبخانه
وتار و ده‌رس
په‌روه‌رده و خێزان
ئافره‌تان
گۆڤار
به‌هه‌شت
چیرۆك
پرسیار‌و وه‌ڵام
به‌ره‌و ژيانێكى به‌خته‌وه‌ر
گۆشه‌ى فه‌توا
پرسیار بنێره
دوایین پرسیار
پرسیارى هه‌ڵبژارده
خشته‌ى بواره‌كان
گوێ بگره له ده‌رسه‌كانی
مامۆستا عبدالكريم
مامۆستا عبداللطيف
به‌هه‌شت لوتكه‌ی ئومێد و ئامانجی ژیانی ئیماندارانه، ئێمه‌ش لێره‌وه له‌م مینبه‌ره‌وه له‌روانگه‌ی پێشینانه‌وه له‌گه‌ڵ میوانه‌كانماندا به‌ره‌و به‌هه‌شت هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین ،به‌هه‌شت ماڵ ومینبه‌روسه‌كۆی ئه‌وانه‌یه كه‌له‌ئاسوده‌یی ده‌گه‌رِێن له‌دنیایه‌كدا كه‌پرِه له‌مه‌ینه‌ت وخه‌م وزبری وگومان ودڵه‌راوكێ ئێمه له به‌هه‌شته‌وه ئارامی ودڵنیایی ده‌كه‌ینه دیاری.
پرسیار
1- كاتێك ئیمام سوره‌تى فاتیحه ده‌خوێنێت دواى ئه‌وه سوره‌تێكى تر ده‌خوێنێت ئه‌وانه‌ى له دواى ئیمام نوێژ ده‌كه‌ن ده‌بێت سوره‌تى فاتیحه بخوێنن؟ 2- وه كاتێك ئیمام له ركوع هه‌ڵده‌سێته‌وه ئه‌وانه‌ى له دواى نوێژ ده‌كه‌ن ده‌بێت بڵێن سمیع الله لمن حمد یان ده‌بێت بڵێن ربنا ولك الحمد؟ خوا جه‌زاتان بداته‌وه .
وه‌ڵام
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌ى میهره‌بان خوێندنى قورئان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له پشتى ئیمامه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن له نوێژێكدا كه ئیمام ده‌نگى به‌رز ده‌كاته‌وه له خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا زانایان وه‌ك شێخ ئه‌لبانى رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێ ئه‌وڵێ پێویست ناكات بخوێنرێت وه‌ك له كتێبى (صفة الصلاة النبي ) دا ئه‌مه‌ى به‌جوانى یه‌كلاكردۆته‌وه به‌ڵگه‌شى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه ئیمامى مالك و الحمیدى و البخاري له (جزء)ه كه‌یدا و أبوداود و أحمد رِیوایه‌تیان كردووه (انصرف من صلاة جهر فيها بالقراءة (وفي رواية انها صلاة الصبح) فقال : هل قرأ معي منكم أحد آنفاً فقال رجل : نعم ، أنا يارسول الله فقال إني أقول مالي أنازع) قال أبو هريرة فانتهى الناس عن القراءة مع رسول الله صلى الله عليه وسلم فيما جهر فيه رسول الله صلى الله عليه وسلم بالقراءة حين سمعوا ذلك من رسول الله صلى الله عليه وسلم (وقرؤوا في نفسهم سرّا قيما لا يجهر فيه الإمام) واته : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم له نوێژێك ته‌واو بوو كه به‌ده‌نگى به‌رز قورئانى تێدا ده‌خوێند (له رِیوایه‌تێكدا : نوێژى به‌یانى بوو) فه‌رمووى : ئایا كه‌س له نوێژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵمدا خوێندى ، پیاوێك گووتى : به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ئه‌ویش فه‌رمووى : ووتم بۆیه یه‌كێك ده‌نگى تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌نگى من . ڕبو هریره ئه‌ڵێ : له‌دواى ئه‌مه‌وه ئیتر خه‌ڵكى له نوێژێكدا كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌نگى تیا به‌رز بوایه ئه‌وان قورئانیان نه‌ده‌خوێند.(وه له‌دواى ئیمام ده‌نگى به‌رز نه‌ده‌كرد به ده‌نگى نزم ده‌یانخوێند) . وه زانایانى تر وه‌ك شێخ ابن باز رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێ وتوویه‌تى : ده‌بێ سوره‌تى فاتیحه له هه‌ردوو حاڵه‌تى ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و نزمكردنه‌وه بخوێنرێت به‌ڵگه‌ش ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌یه كه ده‌فه‌رموێ :: (لا صلاة لمن لم يقرأ فيها بفاتحة الكتاب) رواه البخاري ومسلم .
جا هه‌ركه‌س هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌بكات دواى دیراسه كردنى به‌ڵگه‌كان إن شا ءالله هیچى له‌سه‌ر نییه چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كه خیلافى تیادایه به به‌ڵگه . وه سه‌باره‌ت به پرسیارى دووه‌م ده‌ڵێم : له نوێژى جه‌ماعه‌ت دا ئه‌وانه‌ى له پشتى ئیمامه‌وه نوێژ ده‌كه‌ن له كاتى هه‌ستانه‌وه له رِوكوعدا ئه‌ڵێن سمع الله لمن حمده ئه‌مه رِاى په‌سه‌نده وه‌ك شێخ ئه‌لبانى له كتێبى (صفة الصلاة النبي ) باسى كردووه .
له لایه‌ن مامۆستا (خلیل أحمد) ه وه وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه 25 ى رِه‌مه‌زان ى ساڵى 1428 ى كۆچى
گه‌رِانه‌وه بۆ گۆشه‌ى فه‌توا
لینكى به‌سوود
القرآ‌ن الكريم والتفسير
كتب الحديث وشروحها
كتب العقيدة
الشيخ ابن باز رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
الشيخ ابن عثيمين رحمه الله
الشيخ صالح الفوزان حفظه الله
الشيخ مقبل رحمه الله
الشيخ ربيع حفظه الله
مكتبة سحاب السلفية
إذاعة سحاب السلفية
گۆشه‌ى پزیشكى
بابه‌تى هه‌ڵبژارده
حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
نزیك داوێن پیسى مه‌بنه‌وه
خۆشه‌ویستى یان په‌یوه‌ندى نادروست و له‌ده‌سدانى رِه‌وشت
جه‌ژنى خۆشه‌ویستى ڤاله‌نتاین
یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
نامه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت
جه‌ژنى سه‌رى ساڵى زاینى؟!!
ماڵه‌وه
هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه بۆ سایتى به‌هه‌شت © ساڵی 1427 ی كۆچی
ba8@maktoob.com